AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١ ٠٦:٢٤

سپای پاسداران: گەرووی هورمۆز لە دەستی ئێراندایە؛ کەشتیەکان دەگەڕێنە دواوە

سپای پاسداران: گەرووی هورمۆز لە دەستی ئێراندایە؛ کەشتیەکان دەگەڕێنە دواوە

سپای پاسداران ڕایگەیاند: یەکێک لەو سێ کەشتییەی کە هەوڵی تێپەڕاندنی گەرووی هورمزیان دابوو، ئاگری گرت و دوو کەشتیەکەی دیکەش بە خێرایی گەڕانەوە دواوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ کەشتی نەوتهەڵگر کە لەلایەن سوپای ئەمریکای منداڵکوژەوە هاندرا بوون ، بەنیازی ئەوە بوون بە ڕێگای مینڕێژکراوی باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕن و دوای تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی توند لە یەکێکیاندا، دووەکەی تر بەخێرایی گەڕانەوە دواوە.

️هێزی دەریایی سپای پاسداران جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەرووی هورمز لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە و هەتا خراپییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوام بێت، بەتەواوی دادەخرێت و هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگر ناچێتە ژوورەوە و دەرناچێت، هەروەها هەر کەشتییەک کە لەلایەن ئەمریکاوە فریو بخوات و بەنیازی تێپەڕین بێت بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی هەمان چارەنووس دەبێت.

️ئاگاداری ئەمریکای دەستدرێژکار و منداڵکوژ دەکەین کە خراپەکارییەکانی لەم ناوچە هەستیارەدا ڕابگرێت و کەشتییە بازرگانییەکان نەخاتە مەترسییەوە و یاری بە ئاسایشی وزەی جیهان نەکات.

️کۆتایی بەو دەستێوەردانانە بهێنرێت کە جگە لە قەیرانی وزە و کەمکردنەوەی کودی کشتوکاڵی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جیهان نییە.

ئەم خراپانە هیچ کاریگەرییەکیان نابێت جگە لە بێناوبانگی زیاتر و ئەو شکستە قەرەبوو نەکراوەی کە بەم زووانە تامی دەیچێژیت.

News ID 60036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha